بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا دەستی پێ کرد ٢٠٢ کەشتییان کردووە ئامانج کە پەیەوەندیی لەگەڵ ئەمریکا، رژێمی سەهیۆنی و بەریتانیا هەبووە.
عبدالمالک حوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
حوسی وتی، "ئۆپڕاسیۆنە دەریاییەکانمان لە بەرەی یەمەن، بە ئامانجگرتنی کەشتییەکانی سەر بە رژێمی داگیرکەر، ئەمریکا و بەریتانیا، سەرەڕای کەمبوونەوەی چالاکییەکان لە دەریای سوور بەردەوامە."
حوسی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەفتەیە ئۆپڕاسیۆنیان بە سەر ٤ کەشتی ئەنجام داون کە پەیوەندیی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر، ئەمریکا و بەریتانیا هەبووە.
رابەری انصارالله لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا دەستی پێ کرد ٢٠٢ کەشتییان کردووە ئامانج کە پەیەوەندیی لەگەڵ ئەمریکا، رژێمی سەهیۆنی و بەریتانیا هەبووە.
عبدالمالک حوسی جەختی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکانیان بە پێداگری بەردەوام دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە وڵاتی لوبنان کە رووبەرووی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بووە هاوکاری بە سەر ئاوارەکانی لوبنانی دابەش کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٢٥٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠١ هەزار و ٨٢٧ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای خێرخواز یەتیم ئەلیی ئەوروپا لە کەمپی پەنابەرانی ئاراکانی لە وڵاتی بەنگلادیش هاوکاری خۆراک بە سەر سەدان خانەوادە دابەش کرد.
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ رژێمی داگیرکەر لانیکەم ٩٥ سەربازی داگیرکەری سەهیۆنی کوژراون و ٤٢ تانک و ئۆتۆمبێلەکانی سەربازی لەناو براون.